سوپای پاسدارانی ئێران هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای لە کوێت، بەحرەین، ئوردن و هەولێر ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلوول، سوپای پاسـدارانی ئێران ڕایگەیاند: زنجیرەیەک هێرشمان کردووەتە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە چەند وڵاتێکی جیاوازی ناوچەکە.
بەپێی بەیاننامەی سوپای پاسـداران، هێرشەکان ئامانجە سەربازی و لۆجستییەکانی ئەمریکایان لە وڵاتانی کوێت، بەحرەین و ئوردن پێکاوە.
هەروەها هێرشی هاوشێوە کراوەتە سەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.