Erbil 31°C پێنجشەممە 03 ئەیلوول 03:25

دۆناڵد ترەمپ: نامەوێت ئێران ناچار بە دانوستان بکەم

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدانی بۆ ناچارکردنی حکوومەتی ئێران بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ سەر مێزی دانوستان ڕەت دەکاتەوە و ڕایگەیاند، نایەوێت ئێران ناچار بە دانوستان بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلوول، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە (تروس سۆشیاڵ) پەیامێکی بڵاو کردەوە و نووسیویەتی: "من هەوڵ نادەم ئێران ناچار بکەم بێتە سەر مێزی دانوستان، وەک ئەوەی هەواڵە درۆکانی ئەی بی سی (ABC) بڵاوی کردووەتەوە".

سەرۆکی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە: "هیچ باکم نییە ئەگەر ئەوان ڕێککەوتنێکی بێبایەخ (کە بە لای خۆیانەوە بێبایەخە) واژۆ بکەن".

لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە دۆخی ئێستای بە دڵە و نووسیویەتی: "نزیکەی کۆنترۆڵی تەواوەتیمان بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە و ئابووریی ئەوانیش بە تەواوی لە داڕماندایە". هەروەها دەشڵێت، ئێران تەنیا کات بۆ دواخستنی چارەنووسی مسۆگەری خۆیان دەکوژن.

سەرۆکی ئەمریکا بە پرسیار کۆتایی بە بڵاوکراوەکەی هێناوەو و نووسیویەتی: "کەی گەلی ئێران ڕادەپەڕێت و دەست بە خەبات دەکات؟"
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.