Erbil 31°C دووشەممە 31 ئاب 13:42

سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی كاردینال لویس ساكۆ دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی كاردینال لویس ساكۆ پاتریەركی فەخری كەنیسەی كلدان كرد بەهۆی كۆچی دوایی براكەیەوە.

سەرۆك بارزانی لە پەیامە هاوخەمییەكەدا بۆ كاردینال لویس ساكۆ رایگەیاندووە "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان و دۆستان و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم".

دەقی پەیامە هاوخەمییەكەی سەرۆك بارزانی بۆ كاردینال لویس ساكۆ:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

غیبتەی كاردینالی كەنیسەی كاسۆلیك و پاتریەركی فەخری كەنیسەی كلدان مار لویس ساكۆ

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (لازار ساكۆ)ـمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەكەتان و دۆستان و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

مسعود بارزانی

30ـی ئابی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.