Erbil 31°C پێنجشەممە 27 ئاب 05:01

 زاخۆ.. پێکدادانی 2 ئۆتۆمبێل و تراکتۆرێک 7 برینداری لێ کەوتەوە

کوردستان TV
100%

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دوو ئۆتۆمبێل و تراکتۆرێک پێکیاندادا و بەهۆیەوە حەوت کەس بریندار بوون.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاوی کردەوە: لە کاتژمێر 8:20ـی شەو 23ـی ئاب، ژووری کۆنترۆڵ ئاگادار کرایەوە لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی سەرەکی لە نزیک گوندی دارهۆزان لە سنووری ناحیەی دەرکار.

بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕوونی کردووەتەوە، ڕووداوەکە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا (دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامری و تراکتۆرێک) ڕوویداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی سەختیی پێکدادانەکەوە حەوت کەس بریندار بوون و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.