Erbil 31°C یەکشەممە 23 ئاب 14:41

سەرۆک کۆماری ئێران دانی بە بوونی سەختی و کێشەی زۆر لە وڵاتەکەیدا نا

100%

سەرۆک کۆماری ئێران، دانی بەوەدا نا کە کۆمەڵگەی ئێران ڕووبەڕووی چەندین سەختی و ئاستەنگ بووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بەنیازی توندکردنی فشارە ئابوورییەکان و سەپاندنی زنجیرەیەک سزای نوێیە بەسەر تاراندا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ـی ئاب، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گوتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: دەزانم کە ئێستا کۆمەڵگەکەمان بەدەست چەندین کێشەوە دەناڵێنێت، ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ڕێگری بکەین لە خراپتربوونی بارودۆخەکە.

ئەم لێدوانانەی پزیشکیان دوای ئەوە دێن کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ئەمریکا هەڕەشەی توندکردنی سزا ئابوورییەکانی سەر ئێرانی کرد،  سەرۆک کۆماری ئێران دەربارەی فشارەکانی واشنتن گوتی: ئێمە ڕووبەڕووی جەنگێکی هەمەلایەنە بووینەتەوە لەسەر ئاستەکانی ئابووری، سەربازی و ئەمنی. دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا دەڵێت کە توندترین و وێرانکەرترین سزا بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت.

پزیشکیان جەختیشی کردەوە کە حکوومەتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی هەڵاوسان، کێشەکانی بژێوی و بێکاری، تاوەکو پاشەڕۆژێکی شایستە بۆ گەلی ئێران مسۆگەر بکات.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.