Erbil 31°C شەممە 22 ئاب 02:35

قاليباف: ئەگەر گەل برسی بێت و ئابووری گەشە نەکات ئێران نامێنێتەوە

100%

محەمەد باقر قاليباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری دا کە تەنها هێزی سەربازی ناتوانێت مانەوەی ئێران مسۆگەر بکات ئەگەر خەڵک ڕووبەڕووی برسییەتی ببنەوە و ئابووری وڵات گەشە نەکات.

قاليباف لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بازرگانانی ئێران و عێراق لە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە بەغداد ڕایگەیاند: گرنگ نییە چەند هێزی سەربازیمان هەبێت، ئەگەر گەل برسی بێت و سوڕی دارایی، گەشەی ئابووری و بەرهەمهێنانی ناوخۆیمان نەبێت، نامێنینەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، سەقامگیری ئابووری و ئاسایش لە یەکتری جیاناکرێنەوە و هۆشداری دا کە ئاسایشی سەربازی بەبێ ئابوورییەکی کارا بەردەوام نابێت، گوتیشی: ئاسایش و ئابووری پێویستییان بە یەکتری هەیە، ئەگەر ئاسایش دابین بکەین بەڵام لە ڕێگەی ئابوورییەوە پاڵپشتی نەکەین، نامێنێتەوە.

دەربارەی پرسی جەنگ و دیپلۆماسی، قاليباف جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی نە هەوڵی جەنگ دەدات و نە خوازیاریەتی، بەڵام پێویستە سوپا لە ئامادەباشی تەواودا بێت بۆ ئەوەی دیپلۆماسییەت کاریگەر بێت. ڕاشیگەیاند: دیپلۆماسی کاتێک بەهای دەبێت و بەرەو پێش دەچێت کە بۆ جەنگ ئامادە بین، ئەگەر ئامادە نەبین، کەس لە دیپلۆماسیدا وەڵاممان ناداتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.