Erbil 31°C ھەینی 21 ئاب 00:59

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت، هەیبەت حەلبووسی هێرشە درۆنییەکان شەرمەزار دەكات

100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەت و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن، هاوسۆزی و پشتیوانیی خۆی بۆ گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پەیوەندیی و پشتیوانیی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.