وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە دەستپێکی جەنگی دژی ئێرانەوە تاوەکو ئێستا 18 سەربازی ئەمریکی کوژراون و 757ـی دیکەش بریندار بوون.
ئەمڕۆ پێجشەممە 20ـی ئاب، وەزارەتی جەنگیی ئەمریکا ڕایگەیاند: بنکەی زانیاریی قوربانیانی جەنگ لە پێنتاگۆن تۆمارکردنی زیاتر لە 50 برینداری نوێی نیشانداوە، بەوەش کۆی ژمارەی بریندارەکان لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکان لە 28ـی شوباتەوە بۆ 757 کەس بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێی ڕاگەیندراوەکە، مانگی ڕابردوو وەزارەتی جەنگیی پۆلێنێکی نوێی بە ناو ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە بۆ تۆمارکردنی قوربانیانی ئەو ئۆپەراسیۆنانە زیادکرد کە لە 7ـی تەمووزەوە دەستیان پێکردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەسەر سروشتی ئەو ئۆپەراسیۆنانە یان شوێنی برینداربوونەکان بخاتە ڕوو.
ئەم ڕێکەوتەش هاوکاتە لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی کۆنگرێس لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا، سەبارەت بە دەستپێکردنی ململانێیەکی نوێ لەگەڵ ئێران، ئەوەش بەپێی یاسای دەسەڵاتەکانی جەنگ.
بڵاوکردنەوەی ئەم ئامارانە دوای ئەوە دێت کە ڕەخنەی توند ئاراستەی پێنتاگۆن کرا بەهۆی سڕینەوەی کاتیی ناوی 4 کوژراو و دەیان بریندار لە بنکەی زانیاریی قوربانیانی جەنگ، بەڵام دواتر وەزارەتەکە گەڕاندنیەوە و هۆکارەکەی بۆ کێشەی کاتی لە داتاکان گەڕاندەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.