Erbil 31°C پێنجشەممە 20 ئاب 23:16

هاتوچۆی بارهەڵگر بۆ ناو شەقڵاوە قەدەغە دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی بارهەڵگر دەكاتەوە كە نەچنە شەقڵاوە، چونكە هاتوچۆكردن بۆ ئەو شارۆچكەیە قەدەغە دەكرێت.

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا دەڵێت "ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر دەکەینەوە كە بە هۆی کارکردن لە تونێلی میراوە و ڕێگای ئارمەوان، هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە ناو قەزای شەقڵاوەدا قەدەغە دەکرێت".

دەشڵێت "قەدەغەی هاتوچۆكە هەموو هەفتەیەک لە ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ تا ڕۆژی شەممە کاتژمێر 12ی شەو دەبێت".

سەبارەت بە هۆكاری داخستنەكەش، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوە دا كە بۆ ئەوەیە جەنجاڵی لە ڕێگوکە دروست نەبێت.

گوتیشی كە شوفێرانی بارهەڵگر دەتوانن ڕێگەی شێخ توراب بەکار بهێنن وەک ڕێگای جێگرەوە تا کارکردن لە ڕێگاکە تەواو دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.