ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای ئیسرائیل کوژرانی محەمەد عەتاڕ سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس لە هێرشێكی درۆنیدا ڕاگەیاند، ئاژانسی فەڵەستینیش دەڵێت، لە هێرشەكەدا بەشێوەیەكی گشتی 9 كەس كوژراون.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوێنێ سێشەممە لە هێرشێكی درۆنیدا، چەند ئەمانجێك لەناو كەرتی غەززە كرایە ئامانج و بۆردومان كرا.
راشیگەیاند: لە هێرشەكەدا محەمەد عەتاڕ سەرکردەی بزووتنەوەی حەماس كوژراوە.
لای خۆشییەوە ئاژانسی دەنگوباسی فەڵەستین (وەفا) رایگەیاندبوو كە لە هێرشەكەی دوێنێ سێشەممەدا 9 كەس كوژران و 15 كەسی دیكەش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.