Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 00:08

بۆ یەکەمجار خولی ئینگلیزی ڕێگە بە پەخشی دەنگیی گفتوگۆی نێوان ناوبژیوان و یاریزانان دەدات

100%

ڕابیتەی خولی نایابی ئینگلیزی (پریمیەرلیگ) ڕێککەوتنێکی نوێی یەکلا کردەوە، کە بەپێی ئەوە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خولەکەدا، ڕێگە دەدرێت دەنگی گفتوگۆکانی نێوان ناوبژیوانان و یاریزانان لە ناو یاریگەدا لە کاتی پەخشی ڕاستەوخۆدا بڵاو بکرێتەوە. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی فراوانکردنی تەکنەلۆژیای "RefCam" یان کامێرای سەر سەری ناوبژیواردایە.

ڕۆژنامەی "ذا گاردیان"ی بەریتانی بڵاوی کردەوە، کە ئەم بڕیارە دوای سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی کامێرای ناوبژیوان لە وەرزی ڕابردوودا دێت. تۆپی پێی ئینگلتەرا دەیەوێت بەم هەنگاوە کۆتایی بە گۆشەگیریی تەلەڤزیۆنی بهێنێت و هاوشێوەی وەرزشەکانی وەک (ڕەگبی و کریکێت) ئەزموونێکی نوێ و نێزیکتر پێشکەش بە هاندەران بکات.

ژمارەی ئەو یارییانەی کە تەکنەلۆژیای "RefCam"یان تێدا بەکاردێت، لە 20 یارییەوە بۆ نزیکەی 45 یاری لە وەرزێکدا زیاد دەکرێت.

کەناڵە گوازەرەوەکان بۆیان هەیە لە هەر گەڕێکی خولەکەدا، دەنگی یەک یان دوو ڕووداوی ناو یاریگە پەخش بکەن کە لە ڕێگەی کامێرای ناوبژیوانەوە تۆمار کراوە.

 سەرەڕای ئەم ئاسانکارییانە، هێشتا پەخشکردنی دەنگی گفتوگۆکانی تایبەت بە ژووری "ناوبژیوانی ڤیدیۆیی - VAR" قەدەغەیە، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بە یاساکانی ئەنجوومەنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (IFAB).

بەرپرسانی خولی ئینگلیزی و دەستەی ناوبژیوانانی ئەو وڵاتە، فشارەکانیان لەسەر (IFAB). چڕ کردووەتەوە تاوەکو لە داهاتوودا یاساکانی یارییەکە هەموار بکرێنەوە و ڕێگە بدرێت تەواوی گفتوگۆ دەنگییەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بێ سنووردارکردن بۆ بینەران بگوازرێنەوە

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.