Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 16:19

زانایانی هیندستان سیستەمێکی دەنگییان بۆ تێکشکاندنی درۆن داهێنا

100%

زانایانی ڕێکخراوی ئامێرە ناوەندییەکانی هیندستان (CSIO)، سەرکەوتوور بوون لە داهێنانی سیستەمێکی نوێی دەنگی کە توانای تێکشکاندنی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی هەیە کە لە بەرزییەکی کەمدا دەفڕن، بەتایبەت ئەو درۆنانەی بۆ مەبەستی قاچاخچێتی بەکاردەهێنرێن.

بەپێچەوانەی ئامێرەکانی تێکدانی شەپۆل (Jamming)، ئەم سیستەمە لە ڕێگەی ناردنی شەپۆلە دەنگییە چڕەکان و فرێکوێنسییە بەرزەکانەوە کار دەکات. ئەم شەپۆلانە ڕاستەوخۆ ئامێرە وردە کارۆمیکانیکییەکانی هاوسەنگی (Gyroscopes) لە ناو درۆنەکاندا دەکەنە ئامانج، کە بەرپرسن لە جێگیریی فڕۆکەکە لە کاتی فڕیندا، بەمەش سیستەمی ڕێدۆزی و کۆنتڕۆڵی درۆنەکە بە تەواوی پەکدەخەن.

ئەم سیستەمە بۆ کارکردن لە مەودای چەندین سەد مەتر دیزاین کراوە و دەتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر لە ناوچە ئاوەدان و قەرەباڵغەکاندا بەکاربهێنرێت بۆ بەرگریی ورد دژی درۆنە بچووک و نانۆییەکان. ئەم داهێنانە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هیندستان و پەرەپێدانی ئامرازەکانی جەنگی ئەلیکترۆنی دادەنرێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.