Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 02:38

باڵیۆزخانەی ئەمریکا: هێرشەکەی پیرمام هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە

100%

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر.

ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا مەسرور بارزانی بە "دۆست و هاوبەشێکی کوردیی بەڕێز" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە دەستدرێژییانە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئامانجگرتنی هاوپەیمانە کوردە "جێی متمانەکان"ی ئەمریکا، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر سەقامگیریی هەموو ناوچەکە. واشنتن جەختی کردەوە کە بێدەنگ نابێت لە بەرامبەر ئەو کارانەی کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق دەخەنە مەترسییەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە پشتیوانیی تەواوی عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن لە هەوڵەکانیدا بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی تەواوەتی بۆ عێراق. واشنتن داوای کرد کە دەبێت سەرجەم چەکەکان و هێزە ئەمنییەکان تەنها لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا بن تاوەکو ڕێگری لە هەر جۆرە هەژموونێکی دەرەکی و پاشکۆیەتییەک بگرێت.

چاودێرانی سیاسی ئەم هەڵوێستە توندەی ئەمریکا وەک پەیامێکی ڕاشکاو بۆ تاران و گرووپە بریکارەکانی دەبینن، کە واشنتن پابەندە بە پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان. ئەم پەرەسەندنە دوای توندبوونی ململانێ سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دێت کە ناوچەکەی خستووەتە ناو بارودۆخێکی یەکجار هەستیارەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.