هاوپه‌یمانی مه‌سیحی له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی هێرشه درۆنییه‌كانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ی سه‌ر نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی پاراستن ئیدانه و شه‌رمه‌زار ده‌كات و ده‌ڵێت، هاوپشتی تەواوی خۆمان بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی هەرێم دەردەبڕین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه..
هاوپەیمانی مەسیحی بە توندترین شێوە هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ سەر ئۆفیسی تایبەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن سەرکۆنە دەکات.
ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی مەترسیدارە بۆ سەروەری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێم و عێراق.
ئێمە لە هاوپەیمانی مەسیحی، هاوپشتی تەواوی خۆمان بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی هەرێم دەردەبڕین و جەخت دەکەینەوە کە هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە ئاسمانی و خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بکاتە مەیدانی ملمـلانێ و هەژموونی ناوچەیی.
هەرێمی کوردستان ماوەیەکی درێژە سیاسەتی ئاشتی و پێکەوەژیان و دوورکەوتنەوە لە ملمـلانێ ناوچەییەکان پەیڕەو دەکات؛ بۆیە پاراستنی ئاسایش و سەروەرییەکەی بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی و یاساییە.
ئەم جۆرە هێرشانە ناتوانن ئیرادەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بشکێنن و ئێمە لە گەڵ حکوومەت و خەڵکی کوردستان دەوەستین بۆ پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و سەروەریی خاکەکەمان.
هاوپەیمانی مەسیحی
17ی ئابی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.