Erbil 31°C سێشەممە 18 ئاب 01:54

مستەفا کازمی پەیامێک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکات

100%

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، هاوسۆزیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت دەربڕی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە خاکی هەرێمیان کردووەتە ئامانج. کازمی جەختی کردەوە کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەشێکی سەرەکییە لە ئاسایشی گشتیی عێراق و هەر جۆرە پێشێلکارییەک بۆ سەر هەرێم، بە پێشێلکردنی سەروەریی دەوڵەتی عێراق هەژمار دەکرێت.

لە پەیامێکدا، کازمی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ئامانجگرتنە مەترسیدارانەی ڕوو دەدەن، پێویستیان بە هەڵوێستێکی نیشتمانیی ڕوون و یەکگرتوو هەیە. ئەو داوای کرد کە ڕێگری بکرێت لە پەلکێشکردنی عێراق بۆ ناو ململانێی لایەنە دەرەکییەکان و جەختی کردەوە کە دەبێت عێراق تەنها وەک "پردێک بۆ دیالۆگ و سەقامگیری" لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە.

چاودێرانی سیاسی ئەم لێدوانەی کازمی وەک پەیامێک بۆ هێزە سیاسییەکانی عێراق دەبینن تاوەکو بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزن و نەیەڵن خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەکان. ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە کە بارگرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر بارودۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.