یهكێتی ئافرهتانی كوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا به توندی ئیدانهی ئهو هێرشه درۆنییه دهكات كه ئهمرۆ دووشهممه كرایه سهر نووسینگهی تایبهتی مهسرور بارزانی سهرۆكی حكوومهتی ههرێم و به تێكدانی ئارامی كوردستان ناویان هێناوه.
ئهوهش دهقی ڕاگهیهنراوهكهی یهكێتی ئافرهتانی كوردستانه..
ئێمە لە یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە توندترین شێوە ئیدانە و سەرکۆنەی ئەو هێرشە تێکدەرانە و دەستدرێژییە ناڕەوایە دەکەین کە کرایە سەر ئۆفیسی تایبەتی جەنابی کاک (مەسروور بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن.
ئەم کارە دوژمنکارانەیە، هەنگاوێکی مەترسیدار و هەوڵێکی نەزۆکانەیە بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیری هەرێمەکەمان.
بە ئامانجگرتنی دامەزراوە شەرعی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەنها هێرش نییە بۆ سەر کەس یان لایەنێک، بەڵکو هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر شکۆ و ئاسایشی هەموو تاکێکی کورد و قەوارەی هەرێمی کوردستان.
لێرەوە بە دەنگی بەرز ڕایدەگەیەنین، کە ئەم جۆرە هێرشە نەک هەر ناتوانن ئیرادەی گەلی ئێمە و خۆڕاگریمان بشکێنن، بەڵکو سوورترمان دەکەن لەسەر پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکانمان.
مێژوو سەلماندوویەتی کە هیچ هەوڵێکی گڵاو بۆ دەستدرێژیکردنە سەر میللەتەکەمان، نە لە ڕابردوو و نە لە ئێستادا نەیتوانیوە ئامانجە شوومەکانی بپێکێت و لە داهاتووشدا تەنها ڕیسوایی بۆ ئەنجامدەرانی دەمێنێتەوە.
وەک یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ سەرۆکی حکوومەت و دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێم دووپات دەکەینەوە.
داواکارین هەموو لایەک یەکدەنگ و یەکگرتوو بن لە بەرانبەر هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایشی نیشتمانیمان دەخاتە مەترسییەوە.
کوردستان هەمیشە ئاوەدان، سەربەرز و پارێزراو بێت.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
17ی ئابی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.