Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 22:24

به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان

100%

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بە توندی سەرکۆنەی ئه‌و هێرشه‌ درۆنیانه‌ی كرد كه‌ ئاڕاسته‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و ده‌ڵێت، داواکارین حکوومەتی فیدڕاڵیی عێراق بە ئەرکی دەستووری خۆی هەستێت و ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر بكه‌رانی بگرێته‌ به‌ر .

 ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاریی گشتی؛

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌،  نوسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام بە درۆنی ئاڕاستەکراو لە ئێرانەوە کرایه‌ ئامانج.

 ئەم جۆرە دەستدرێژییە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری و سەروەری هەرێمی کوردستان و عێراق تێک دەدات و پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە.

 بۆیە بە توندی سەرکۆنەی دەکەین و داواکارین حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق بە ئەرکی دەستووری خۆی هەستێت و ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو جۆرە دەستدرێژیانە و مسۆگەرکردنی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق و سەروەریی هەرێمی کوردستان.

 

یەكەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی

 سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.