لە بەیاننامەیەکدا دادوەرعبدالجبارعزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێڕشی درۆنی بۆ سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و رایدەگەیەنێت پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێم و هاووڵاتیانە.
دەقی بەیاننامەکە:
بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن دەکەم. ئەم هێڕشانە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی و ئاسایشی هاووڵاتییان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە لەچوارچێوەی عێراقی فیدراڵ و خزمەت بە هیچ لایەنێک ناکات و دژی ئاشتی و سەقامیگیری ناوچەکەیە کە هەرێمی کوردستان بەشێکی گرنگی بەدیهێنانی ئەو ئاشتی و سەقامگیرییەیە.
داوا لە حکوومەتی فیدراڵی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەڵوێست و رێکاری جدی بگرنە بەر بۆ راگرتنی ئەم هێرشانە و دانانی سنورێک بۆ دووبارەنەبوونەوەیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.