بارەگای بارزانی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات.
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانی؛
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە دەكەین كە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 لەودیوی سنووری ئێرانەوە كرایە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام.
هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە كە هیچ بیانوویەك هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. بە دڵنیاییەوە بەكارهێنانی درۆن و مووشەك چارەسەری كێشەكان ناكات.
بارەگای بارزانی
17ی ئابی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.