بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێکی خۆکوشتن لە ناو نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ڕوویدا و پیاوێکی تەمەن 63 ساڵ گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17ـی ئاب، کاتژمێر 6:00ـی بەیانی ڕووداوێکی خۆکوشتن لە ناو نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی، پیاوێکی تەمەن 63 ساڵ کە خەڵکی حاجیاوایە، لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەی نەخۆشخانەی شار خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و ئاشکراکردنی هۆکاری خۆکوشتنەکەی دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.