Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 22:24

بە تۆمەتی سەرانەوەرگرتن کازم سەیادی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق دەستگیرکرا

100%

سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزە ئەمنییەکان کازم سەیادی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقیان بە تۆمەتی سەرانەوەرگرتن دەستگیرکردووە.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە: لەسەر بنەمای  فەرمانی دادوەری کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرچووە، هێزێکی ئەمنی کازم سەیادی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراقیان بە تۆمەتی سەرانەوەرگرتن دەستگیرکردووە.

ئەم دەستگیرکردنە لە کاتێکدایە کە دامەزراوە دادوەرییەکانی عێراق ڕێکارەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانە توندتر کردووەتەوە کە تۆمەتبارن بە خراپ بەکارهێنانی ناوبانگ و پۆستەکانیان بۆ مەبەستی ئیبتزاز و سەرانەوەرگرتن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.