Erbil 31°C یەکشەممە 16 ئاب 14:39

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەحموود سەیف قازی دەکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 15ی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌ریمی كوردستان په‌یامێكی هاوخه‌میی بڵاو كرده‌وه‌ به‌بۆنه‌ی كۆچ دوایی خوالێخۆشبوو مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و کوڕی شەهید ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیف قازی، وەزیری جەنگ لە حکوومەتی کۆماری کوردستان  و تیایدا سه‌ره‌خۆشی له‌ ماڵباته‌كه‌ی ده‌كات.  

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌..

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و کوڕی شەهید ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیف قازی، وەزیری جەنگ لە حکوومەتی کۆماری کوردستان، پرسە و هاوخەمیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و تەواوی کەسوکاریان دەکەم.

بنەماڵەی تێکۆشەری سەیف قازی بە مێژووی پڕ لە سەروەری و قوربانیدان و تێکۆشانيان لەپێناو ئازاديی کورد و کوردستاندا، هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی زۆری گەلی کوردستانن.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوايی بە ھەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.