لە سبەینێوە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری لە 10 بەنزینخانەی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەست پێ دەکات و پڕۆسەکە 24 کاتژمێری دەبێت.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە سبەی شەممەوە، بڕێکی زۆری بەنزینی پاڵپشتیکراو دەگاتە سلێمانی کە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، بڕیار وایە لە 10 بەنزینخانەی شاری سلێمانی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی 750 دیناری دابەش بکرێت و پڕۆسەکە بە شێوەی 24 کاتژمێری بێت. هاوکات لە قەزا و ناحیە و دەوروبەری سلێمانیش بە هەمان شێوە دابەشکردنی بەنزین بەردەوام بێت.
ناوی ئەو بەنزینخانانەی کە بەنزینی 750 دیناریان لێ دابەش دەکرێت: سلێمانی نوێ، پێشەوا، کازیوە، دایک، ڕەهێڵ، کانی گۆران، برایەتی، تاسڵوجە و تانجەڕۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.