Erbil 31°C دووشەممە 10 ئاب 18:23

لە کەرکووک هێزێکی ئەمنی هەڕەشەی چۆڵکردنی خانووەکانی گەڕەکێکی کوردنشین دەکات

100%

دانیشتووانی کوردی گەڕەکی عەرەفەی موسەیجە لە شاری کەرکووک ڕووبەڕووی مەترسیی چۆڵکردنی زۆرەملێی خانووەکانیان بوونەتەوە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هۆشدارییان پێ دراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی ئاب، شێخ فەرهاد بایز، نوێنەری دانیشتووانی گەڕەکی عەرەفەی موسەیجە لە کەرکووک، تایبەت بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: "لەلایەن هێزەکانی سواتەوە پەیوەندیم پێوە کراوە و ئاگادار کراوینەتەوەکە دەبێت خانووەکانمان چۆڵ بکەین، بە پێچەوانەوە بە هێزەوە هەڵدەکوتنە سەرمان".

گەڕەکی عەرەفەی موسەیجە لە شاری کەرکووک، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کێشەی زەوی و زاریان لەگەڵ کۆمپانیای نەوتی باکوور هەیە. کۆمپانیاکە هەوڵی داگیرکردنی ئەو خانووانە دەدات کە لە دوای ساڵی 2003ـوە هاووڵاتییانی کورد بە پارەی خۆیان کڕیویانە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کۆمپانیای نەوتی باکوور بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم خانووانە زێدەڕۆیین و لەسەر زەوییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دروست کراون. بەڵام دانیشتووانی گەڕەکەکە کە کوردن ڕەتی دەکەنەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەوان بە پارەی خۆیان ئەم زەوییانەیان کڕیوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.