ئه‌مڕۆ شەممە، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی داوای کردووە ڕووسیا و ئۆکراینا هێرشەکانیان ڕابگرن كه کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای ڕەش دەکەنە ئامانج.
هاکان فیدان لە میانی چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ ئاژانسی "ئەنادۆڵ" ی سه‌ر به حكوومه‌تی توركیا ڕایگەیاند، توركیا نیگه‌رانه لە بەرامبەر پەرەسەندنی هێرشەکانی رووسیا و ئۆكراینا و به هه‌ردوو وڵاتیان ڕاگه‌یاندووه میکانیزمێک بدۆزنه‌وه و هێرشه‌كان له ده‌ریای ڕه‌ش ڕابگرن.
ده‌شڵێت، له زۆر ڕێگا ئابوری جیهان هاوبه‌شه و ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وڵاتان له‌به‌رچاو بگیرێت و شه‌ڕه‌كان نه‌بنه هۆی په‌كخستنی ئابوری، به‌تایبه‌تی له ڕێڕه‌وه ئاوییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.