Erbil 31°C شەممە 08 ئاب 10:48

واشنتن ملیارێک دۆلار هاوکاریی ئەمنی پێشکەش بە کۆڵۆمبیا دەکات

100%

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درەنگانی ڕۆژی هەینی (7ی ئابی 2026) ڕایگەیاند، کە بە نیازن بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنگرێس بڕی یەک ملیار وەک پاکێجێکی هاوکاری پێشکەش بە وڵاتی کۆڵۆمبیا بکەن.

ئەم هەنگاوەی واشنتن ڕێک هاوکاتە لەگەڵ ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی کۆڵۆمبیا، "ئەبیلاردۆ دی لا ئێسپێرییا"، کە سەر بە باڵی ڕاستڕەوەکانە و وەک هاوپەیمانێکی نزیکی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەبینرێت.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم هاوکارییە داراییە لە چوارچێوەی پاکێجێکی "ئەمنی"دایە. ئامانجی سەرەکی لێی پشتگیریکردنی ئیدارەی نوێی کۆڵۆمبیایە تاوەکو بتوانێت ئەو ئامانجە ستراتیژییە هاوبەشانەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەن، بەدی بهێنێت.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم هاوکارییە گەورەیە نیشانەی گۆڕانکارییە لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئەمریکای لاتین، کە تێیدا ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت لەرێگەی پاڵپشتیی دارایی و سەربازییەوە پێگەی هاوپەیمانە ڕاستڕەوەکانی لە ناوچەکەدا بەهێز بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.