Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 22:06

وەزارەتی ناوخۆ ڕێنماییە نوێیەکانی مۆڵەتی "جام ڕەش" و بڕی ڕسووماتەکانی ڕاگەیاند

100%

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی ژمارە 6ی ساڵی 2026ی دەرکرد، کە تێیدا وردەکاریی مەرجە هونەرییەکان و تێچووی دارایی بۆ تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێلەکان دیاری کراوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا، ڕێنماییە نوێیەکانی مۆڵەتدانی "جامڕەش"ی بۆ ساڵی 2026 بڵاوکردەوە. بەپێی ڕێنماییەکان، تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێلەکان بە چەند ئاستێک و بەپێی بڕی ڕسووماتی ساڵانە دەبێت.

بەپێی بڕیارەکە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل (جامە ڕەشە) تاریک بکرێت و دەبێت 100% ڕوون بێت. تاریککردن تەنها جامی دەرگاکانی دواوە و جامی پشتەوە دەگرێتەوە.

تێچووی وەرگرتنی مۆڵەت بەپێی ڕێژەی تاریککردن بەم شێوەیە دیاری کراوە:

تاوەکو ڕێژەی 30%: هیچ بڕە پارەیەک وەک ڕسوومات وەرناگیرێت.

ڕێژەی 31% تاوەکو 50%: بڕی 100,000 دیناری ساڵانە.

ڕێژەی 51% تاوەکو 80%: بڕی 200,000 دیناری ساڵانە.

بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە کارگەوە جامەکانیان تاریکە (سەروو 80%): بڕی 1,000,000 دینار وەک ڕسووماتی ساڵانە وەرناگیرێت.

ڕسووماتی کارگێڕی بۆ هەر مامەڵەیەک: 30,000 دینار.

لە ڕێنماییەکەدا هاتووە، هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت یان بە ڕێژەیەکی زیاتر لەوەی بۆی دیاریکراوە جامەکانی تاریک بکات، بە بڕی 500,000 دینار سزا دەدرێت. هەروەها تەنها ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی هەرێم یان تابلۆی نوێی فیدراڵیان هەیە، دەتوانن داواکاری بۆ ئەم مۆڵەتە پێشکەش بکەن.

ئەم ڕێنماییانە لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەیان لە ڕۆژنامەی فەرمیی "وەقایعی کوردستان" دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.