Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 22:06

پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار لەسەر دۆسیەی خنکانی هاووڵاتییەک لە شارباژێر دەستگیرکران

100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلان توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە پەیوەندییان بە دۆسیەی خنکانی گەنجێکەوە هەبووە لە سنووری قەزای شارباژێر.

دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە خنکانی هاووڵاتییەک بەناوی (م. ج. ن، لەدایکبووی 2000) لە چەمی "چەمەک" لە سنووری ناحیەی زەلان، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیسی شارباژێر و تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا، کە دوای ئەنجامدانی ڕێکارە یاساییەکان و پشکنین بۆ تەرمی هاووڵاتییە خنکاوەکە، گومان لە هۆکاری ڕووداوەکە دروست بووە. هەر بۆیە بە بڕیاری دادوەر، سێ تۆمەتبار کە لە کاتی ڕووداوەکە لەوێ بوون، لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیر کران.

تۆمەتبارەکان بریتین لە:

(ش. ش. م) لەدایکبووی 2001.

(هـ. ئـ. ع) لەدایکبووی 1997.

(هـ. ئـ. ع) لەدایکبووی 1994.

لە ئێستادا هەر سێ تۆمەتبارەکە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەی ورد لەگەڵیاندا بەردەوامە بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی و چۆنیەتیی ڕووداوەکە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.