شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بە فەرمانی راستەوخۆی عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئاستی ئامادەیی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ ئەوپەڕی بەرزکراوەتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە هاتووە "بە فەرمان و ڕێنمایی راستەوخۆی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بڕیاردرا سەرجەم هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق بخرێنە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوو "ئەم بڕیارە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان و بەرژەوەندییە گشتییەکان دەركراوە".
ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرجەم هێزەكانی دژەتیرۆری عێراقیش خرابوونە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشیی پلەی (ج) بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو و لەناكاو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.