ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سەندیكای هونەرمەندانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كی ماته‌م ئامێزدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، شەوی رابردوو عەبدولڕەزاق عەزاوی موزیكژه‌ن و مایسترۆی تیپی سیمفۆنیای عێراق، لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی كەنەدا به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستیی كۆی دوایی كرد.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، ماڵپه‌ڕی "شەفەق نیوز" بەیاننامەكەی سەندیكای هونەرمەندانی عێراقی بڵاو كردووە، كە تێیدا نیگه‌رانی و په‌رێشانی خۆیان بۆ كۆچی دوایی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌ی عێراق (عه‌بدولڕه‌زاق عه‌زاوی) ده‌ربڕیووه و ڕایگه‌یاندووه، كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ئاگادارن له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی كه‌نه‌دا به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستیی خه‌وێنراوه.
ده‌شڵێن: جێی داخە كە شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەیەكی كەنەدا و له وڵاغی غه‌ریبی كۆچی دوایی كرد.
عەبدولڕەزاق عەزاوی، پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی تەواو كردووە و زەمالەی كۆلیژی شایانەی موزیكی لە ئینگلتەرا وەرگرتووە، ناوبراو یەكەم كەس بووە كە لە ساڵی 1974دا وەك مایسترۆ تیپی سیمفۆنیای عێراقی بەڕێوە بردووە.
عەبدولڕەزاق عەزاوی وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سوونیی لە ژیانی هونەری و رۆشنبیریی خۆیدا چەندان پۆستی پێ دراوە، له‌وانه‌ش بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی هونەرەكانی موزیكی عێراق بووە، خاوه‌نی چه‌ندین شاكاری تایبه‌تی موزیك و سه‌مفۆنیای عێراقی و عه‌ره‌بیه و له ئاستی عێراق و له وڵاتانی عه‌ره‌بیش چه‌ندینجار خه‌ڵات و ڕێزلێنانی تایبه‌تی وه‌رگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.