Erbil 31°C ھەینی 07 ئاب 01:25

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: شەوێکی ئاڵۆز لە ئاسمانی کریمیا و ڕووسیا بەڕێکرا

100%

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە 605 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا لە ئاسمانی ڕووسیا و نیمچەدوورگەی کریمیا تێکبشکێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـت ئاب، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: لە شەوی ڕابردوودا، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە ڕێگری لە 605 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا بکەن و لەناویان ببەن. ئەم هێرشە بەرفراوانە ناوچە جیاجیاکانی خاکی ڕووسیا و ئەو ناوچانەشی گرتووەتەوە کە ڕووسیا لە کریمیا لکاندوویەتی بە وڵاتەکەیەوە.

لە لایەکی دیکەوە، دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕووسیا ئاشکرایان کردووە کە بەهۆی پارچەی تێکشکاوی فڕۆکەکانەوە، زیانێکی کەم بەر ناوەندێکی لۆجستیی کۆمپانیای وایلێدبێریز کە گەورەترین کۆمپانیای بازرگانیی ئەلیکترۆنییە لە ڕووسیا، کەوتووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.