ئهمڕۆ چوارشەممە، حكوومهتی چین ڕایگەیاند، کە سنوورێک بۆ هەناردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ئەمریکا دەسەپێنێت و شەش کۆمپانیا دەخاتە لیستی ڕەشەوە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ سزا بازرگانییەکانی واشنتۆن و بهرزكردنهوهی زیادهی گومرگیی بهسهر كالا چینییهكانهوه.
ئەم هەنگاوە دوای چەند ڕۆژێک دێت لە سەپاندنی باجی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر چین و 59 وڵاتی تردا، ئەمەش لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ڕێوشوێنی بازرگانی كه بهم دواییانه ئهمهریكا گرتیهبهر.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا زیانێکی جددی بە ماف و بەرژەوەندییە ڕەواکانی چین گهیاندووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، چین هیچ بژاردەیەکی نەبوو جگە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی پێویست، لەوانە توندکردنەوەی کۆنترۆڵەکانی هەناردەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێکهاتەکانیان و تەکنەلۆژیا سەرەکییەکانی بۆ ئەمریکا.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێوشوێنەکانی چین هەروەها بریتین لە "ڕاگرتنی چاودێریکردنی شوێنی بەرهەمهێنان لەلایەن دەزگاکانی باوەڕپێکردنی چینییەوە، خستنە لیستی ڕەشی کۆمپانیاکانی تاقیکردنەوەی یەکسانیی ئەمریکی و کردنەوەی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایشی نیشتمانی بۆ هاوردەکردنی چاپکەر و کۆپیکەری ئۆفیسەکان".
هەروەها پەکین سزای بەسەر شەش کۆمپانیای ئەمریکیدا سەپاند، لەنێویاندا کۆمپانیای بایۆتەکنەلۆژیای ئەپلاید دی ئێن ئەی ساینس و کۆمپانیای توێژینەوەی ستراتم ڕیزۆرڤەر.
جگه لهوه ڕێگری لە ڕێکخراو و هاووڵاتییانی چینی کراوه کە بههیچ شێوهیهك نابێت مامەڵە، هاوکاری، یان هەر چالاکیەکی دیکەی پەیوەندیدار لەگەڵ ئهو كۆمپانیایانه ئەنجام بدەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.