سەرچاوەیەک لە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرای کرد، گراهام ئارنۆڵد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق گرێبەستەکەی لەگەڵ یەکێتییەکە نوێ کردۆتەوە بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانەتییەکانی داهاتوودا.
میدیاكانی عێراق لەسەر زاری سەرچاوەیەك لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڵاویان كردەوە: گراهام ئارنۆڵد واژۆی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کردووە بۆ قۆناغی داهاتوو.
بەمەش گراهام ئارنۆڵد بەردەوام دەبێت لە ڕاهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە میانی یارییەکانی جامی کەنداوی داهاتوو لەگەڵ یارییەکانی کۆتایی جامی ئاسیا 2027.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.