Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 23:17

لە چەمچەماڵ بەهۆی گۆشتی بێ مۆر و سەرپێچیی تەندروستی سێ دووکان داخران

100%

لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانیان بۆ چاودێریکردنی بازاڕ، پشکنینی وردیان بۆ دوکانی گۆشتفرۆشەکان ئەنجام دا.

لە ئەنجامی ئەو بەسەرکردنەوەیەدا، 3 دوکانی گۆشتفرۆشی بەهۆی هەبوونی "گۆشتی بێ مۆر" و پشکنین نەکراو داخران. هەروەها شوێنێکی دیکەش بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکان، سزای دارایی (غەرامە) کرا.

لێژنە هاوبەشەکان ئاماژەیان بەوە دا، کە تیمەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام لە نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکاندا دەبن بۆ چاودێریکردنی نرخ و کوالێتیی ئەو کاڵا و خۆراکانەی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێن. جەختیشیان کردەوە کە هەر دوکاندار و خاوەنکارێک سەرپێچیی ڕێنماییەکان بکات، بەبێ دوودڵی ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.