Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 01:25

دیمەشق.. سەرۆک کۆماری سووریا پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد

100%

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری سووریا لە دیمەشق پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوانیاندا کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئاب، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا بڵاوی کردەوە، لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع،  سەرۆکی کۆماری سووریا پێشوازیی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد. بە ئامادەبوونی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە و کۆچبەران کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و ڕێگاکانی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لە نێوانیاندا کرا، بە تایبەتی لە بواری ئابووریدا.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کرا لەسەر نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی هاوکارییە هەرێمییەکان.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.