Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 19:53

بەفەرمی ڕیاڵ مەدرید ڕۆیشتنی گۆڵپارێزێکی ڕاگەیاند

100%

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێی 2026-2027، ڕۆیشتنی یەکێک لە گۆڵپارێزەکانی لە ڕیزەکانی تیپی یەکەم ڕاگەیاند.

بەپێی بەیاننامە فەرمییەکەی یانە شاهانە، فران گۆنزالێسی گۆڵپارێزی لاوی یانەکە پەیوەندی بە یانەی سێڤییاوە کردووە. تێچووی گرێبەستەکە 1 ملیۆن یۆرۆیە، جگە لە پاداشت و حافیزەکان، ئەمەش بەرامبەر بە 50%ی مافی خاوەندارێتی یاریزانەکە. هەروەها ڕیاڵ مەدرید چەند مەرجێکی لە گرێبەستەکەدا داناوە کە ڕێگەی پێ دەدات لە سێ وەرزی داهاتوودا بە نرخێکی دیاریکراو لە نێوان 3 بۆ 5 ملیۆن یۆرۆ، گۆڵپارێزەکە بکڕێتەوە.

فران گۆنزالێس لە ساڵی 2022 و لە تەمەنی 17 ساڵیدا پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کرد و ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار بە درێسی تیپی یەکەمی یانەکەوە دەرکەوت.

ئەم گۆڕانکارییانە لە کاتێکدایە کە ڕیاڵ مەدرید لەژێر سەرپەرشتی جوزێ مۆرینۆی ڕاهێنەری نوێ، هەوڵدەدات کۆتایی بە دوو وەرزی سفری و بێ نازناو بهێنێت و پێگەی خۆی لە کێبڕکێیە ناوخۆیی و ئەوروپییەکاندا وەربگرێتەوە.

 تا ئێستا یانە مەدریدییەکە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەدا 5 گرێبەستی نوێی ئەنجامداوە و لە یەکلاکردنەوەی 2 گرێبەستی دیکەش نزیک بووەتەوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.