Erbil 31°C دووشەممە 03 ئاب 19:53

نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا بە ڕێژەی زیاتر لە 6% دابەزی

100%

دوای گۆڕانکارییە نوێیەکانی پەیوەست بە ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و تاران، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و زیاتر لە 6%ی بەهاکەی لەدەستدا.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەم دابەزینە گەورەیە دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران دا. ئامانج لەم هەنگاوەی ترەمپ، وەک ئاماژەی پێدراوە، ڕەخساندنی دەرفەت و زەمینەسازییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران بە هێز و دەسەڵاتێکی سەربازیی وا کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە وێنەی نەبووە، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا بڕیاری ڕاگرتنی هێرشەکانی داوە بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ دیپلۆماسییەت بکاتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.