Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 19:18

 سیده‌كان.. به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌ک دوو هاووڵاتی بریندار بوون

100%

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، دوو گەنجی سنووری قه‌زای سیده‌كان کە پیشەیان ئاژەڵدارییە لە کوێستانی بەردەسۆران به‌هۆی ده‌ستكاریكردنی چه‌ك گولـله‌ لە ده‌ستیان ده‌رده‌چێت و به‌ر قاچیان ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بن.

لەم بارەیەوە تەحسین عوسمان، بەڕێوەری بنکەی تەندروستیی سیدەکان بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەو دوو هاووڵاتییە یەکێکیان تەمەنی 32 ساڵان و ئەوەی تر تەمەنی 25 ساڵە و پیشه‌یان ئاژه‌ڵدارییه‌، به‌هۆی نه‌شاره‌زاییان له‌ چه‌ك گولـلەه‌ له‌ ده‌ستیان ده‌رچووه‌ و به‌ر چاقیان كه‌وتووه‌، دوای گەیشتنیان بۆ بەشی فریاکەوتن چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوه‌، دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کراون و ته‌ندروستییان جێگیره‌.

.به‌ پێی زانیارییه‌كان،  ئەودوو هاووڵاتییە  مام و برازان و دانیشتووی گوندی ژیلیانن لە قەزای سیدەکان،  بۆ کاری ئاژەڵداری چونەتە  کوێستانی بەردە سۆران لە سنووره‌كه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.