Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 19:18

ڤینسێنت باستۆر ئەستێرەی زنجیرەی (The Sopranos) لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

100%

ڤینسێنت باستۆر، ئەکتەری دێرینی ئەمریکی کە بە بەرجەستەکردنی ڕۆڵی پیاوە مافیاکان و کەسایەتییە بەهێزەکان دەناسرایەوە، لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. باستۆر ناوبانگێکی جیهانی هەبوو، بەتایبەتی بەهۆی دەورگێڕانی کەسایەتی سلفاتۆری بونبنسێرۆ کە بە    (Big Pussy) ناسرابوو لە زنجیرە درامای بەناوبانگی ((The Sopranos .

بۆب مکگوان، بەڕێوەبەری کارەکانی باستۆر بە ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس (AP)ـی ڕاگەیاند، کە تەرمی ئەکتەرەکە لە ماڵەکەی خۆیدا لە سیتی ئایلاند لە نیویۆرک دۆزراوەتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بێسەروشوێن بووە و هیچ هەواڵێکی نەبووە.

ڤینسێنت باستۆر لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کارە هونەرییەکانی کردووە و لە چەندین فیلمی گەورە و مێژووییدا بەشداری کردووە، لە دیارترینیان فیلمی (Goodfellas) و (Awakenings) لە ساڵی 1990.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.