ئەنجومەنی دادوەریی باڵایی عێراق، تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی و سپیکردنەوەی پارە، ڕایگەیاند، بڕی 20 ملیار دینارییان گەڕاندووەتەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی ئاب، ئەنجومەنی دادوەریی باڵایی عێراق، ڕایگەیاند: بڕی 20 ملیار دینارییان گەڕاندووەتەوە بۆ گەنجینەی گشتیی دەوڵەت. گەڕاندنەوەی ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان بووە لە چەندین دۆسیەی پەیوەندیدار بە تاوانەکانی گەندەڵی دارایی، کارگێڕی و فێڵی دارایی.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دادگا بەردەوامە لە ڕێکارە یاساییەکانی دژی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی بە شێوازی نایاسایی هەوڵی بەدەستهێنانی قازانج دەدەن و زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنن، ئەمەش بە ئامانجی سزادانی تێوەگلاوان و گەڕاندنەوەی تەواوی ئەو پارانەی کە بە تاڵان براون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.