ئه‌مرۆ هەینی، ئۆرسولا ڤۆن دێرلا‌ین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئیدانەی هاتنی به لێشاوی دەیان هەزار کۆچبەری كرد كه لە مەغریبەوە بۆ ناوچەی سیوتای ئیسپانیا هاتوون و گوتی ئەو دیمه‌نانه‌ی كه ده‌بینرێن ناتوانرێت قبووڵ بكرێن.
ڤۆن دێر لاین لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی: دەبێت دەستبەجێ ئەو پەڕینەوە مەترسیدارە نایاساییه‌ی كۆچبه‌ران بوەستێنرێت و تۆڕەکانی قاچاخچییەکان دەبێت هه‌رچی زووه ده‌ستگیر بكرێن كه ژیانی هه‌زاران كۆچبه‌ر ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ده‌شڵێت، یاسا هه‌مواركراوه‌كانی ئه‌وروپا ڕێگه ده‌ده‌ن كه خێرا بین له دیپۆرت كردنه‌وه‌یان له زووترین كاتدا.
جێی باسه، دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌هۆی له‌باری كه‌شوهه‌وا ده‌یان هه‌زار كۆچبه‌ری مه‌غریبی له ڕێگه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و نزیك كه‌نداوی جه‌به‌ل تاریق له ڕێگه‌ی تۆڕی قاچاخچییه‌كانه‌وه و به ڕێگه‌ی نایاسایی كۆچیان كرد بۆ سنووره‌كانی ئیسپانیا و ئێستا له‌وی گیرساونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش گرفتی گه‌وره‌ی بۆ ئیسپانیا و فر‌نسا و وڵاتانی تری ئه‌وروپا دروست كردووه و بیر له دیپۆرتكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.