Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 19:16

فرەنسا بڕیاری دا سنوورەكانی لەگەڵ ئیسپانیا توند بكات

100%

حكوومەتی فرەنسا بڕیار دا سەرجەم خاڵە سنوورییەكانی لەگەڵ ئیسپانیا بۆ ئەوپەڕی بەهێز بكات، دوای هاتنی هەزاران كۆچبەری مەغریبی بەشێوەی نایاسایی بۆ كەناراوەكانی شاری سەبتەی ئیسپانیا.

لۆران نۆنیێز وەزیری ناوخۆی فرەنسا ئەمڕۆ هەینی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردەوە: بەهۆی ئەو ڕەوشە نالەبارەی لە ناوچەی سەبتەدا دروستبووە، لە شەوی ڕابردووەوە فەرمانی بۆ بەهێزکردن و توندکردنەوەی پرۆسەکانی پشکنین لەسەر سنوورەکانی ئیسپانیا بێ دواکەوتن كردووە.

راشیگەیاند: لە دوێنێوە لە پەیوەندی بەردەوامدا بوومە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئیسپانی بۆ چارەسەركردنی ئەو ڕەوشەی لە شاری سەبتە دروستبووە.

لەلایەكی دیكەوە وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا ئەمڕۆ هەینی ئاشكرای كرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 49 هەزار کۆچبەری نایاسایی مەغریبی هاتوونەتە ناو شاری سەبتەی ئیسپانیاوە.

راشیگەیاند: ئێستا دۆخێكی نائاسایی و ئاڵۆز لە هەردوو شاری سەبتە و مەلیلەی ئیسپانیا بەهۆی هاتنی ئەو لێشاوە زۆرەی كۆچبەری مەغریبی دروستبووە، سەرجەم دوكان و فرۆشگا و شوینە بازرگانییەكان لەو دوو شارە داخراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.