Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 17:07

ئەم بەیانییە جارێكی دیكە بوومەلەرزە لە كەركووك رووی دا.. زانیاری لەسەر بوومەلەرزەكە

100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی جارێكی دیكە بوومەلەرزە لە پارێزگای كەركووك رووی دا، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە دوو بوومەلەرزەی یەك لەدوای یەك لە پارێزگاكە روویاندابوو.

هەڵۆ جەباری پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووك پێی رایگەیاندین، لە ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممەوە ئەمە پێنجەمین بوومەلەرزە و پاش بوومەلەرزەیە لە سنووری پارێزگای كەركووك روو دەدەن.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق: بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 7:49ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر و لە دووری 30 كیلۆمەتر لە سەنتەری شاری كەركووك روویداوە.

هێزی بوومەلەرزەكە بەگوێرەی ئامێری پێوانەیی رێختەر 3.9 پلە بووە، بەهۆیەوە بەشێكی زۆری هاووڵاتییان هەستیان پێ كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنجشەممەش بەهەمانشێوە دوو بوومەلەرزەی دیكە لە پارێزگای كەركووك روویاندابوو، هێزی بوومەلەرزەكان 3.7 پلەی رێختەر بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.