سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەمشەو پێنجشەممە بە چەندین درۆن هێرشیان كردۆتە سەر بنكەیەكی سەربازیی هێزەكانی ئەمریكا بەناوی بنكەی (شێخ عیسا) لە وڵاتی بەحرێن و زیانی گەورەیان پێ گەیاندووە.
لە راگەیەنراوێكی سوپای پاسداران هاتووە: قۆناخی 26ی ئۆپڕاسیۆنی (هەورەبروسكە)مان بە هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو بۆ سەر بنكەیەكی ئاسمانیی ئەمریكا (شێخ عیسا) لە بەحرێن ئەنجام دا.
لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە: بەگوێرەی زانیارییەكان هێرشەكە زیانێكی زۆری بە بنكە سەربازییەكەی ئەمریكا گەیاندووە.
ئاماژە بەوەشدراوە كە بنكەی سەربازیی (شێخ عیسا) بە یەکێک لە گرنگترین و هەستیارترین بنكە ئاسمانییەكانی ئەمریکا لە کەنداو هەژمار دەكرێت، چونکە چەندان فڕۆکەی سیخوڕی و دەستکەوتنی زانیاری تێدایە، هەروەها ناوەندێکی سەرەکیشە بۆ چاککردنەوەی فڕۆكە و هەلیکۆپتەر و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.