ئه‌مرۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا دەستی بە پرۆسەی هەڵبژاردنی سکرتێری گشتیی داهاتووی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و یەکەم ده‌نگدانی گشتیی ئه‌نجامدا بۆ دیاریكردنی كاندیدێك له‌وانه‌ی كه خۆیان بۆ پۆسته‌كه پاڵاوتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" له زاری به‌رپرسانی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه: حه‌وت كاندیدی به‌هێز خۆیان بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی ئێستای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پاڵاوتووه.
پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پرۆسه‌یه‌كی ده‌ورییه و هه‌موو چوار ساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و وڵاتانی زیندووی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به كۆی ده‌نگ كۆك ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بریار وایه تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب یه‌كێك له‌و حه‌وت كاندیده‌ی كه خۆیان بۆ پۆسته‌كه پاڵاوتووه هه‌ڵبژێردرێن تا كاره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو سكرتێری گشتیی به‌ڕێوه ببات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.