دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق زانیاری سەبارەت بەو بوومەلەرزەیە بڵاو كردەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای كەركووك رووی دا.
دەستەكە رایگەیاند: بوومەلەرزەكە كاتژمێر 5:14ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركووك رووی دا.
هەروەها رایگەیاند: هێزی بوومەلەرزەكە 3.7 پلە بووە بە ئامێری پێوەری رێختەر، بەشێكی زۆری هاووڵاتییانی كەركووك هەستیان پێ كردووە.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا كە بوومەلەزەكە بە دروستی لە دووری 30 كم لە رۆژهەڵاتی پارێزگای كەركووك روویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.