Erbil 31°C ھەینی 31 تەمووز 05:54

تەقینەوە لە ماڵێكی حاجیاوا كەوتەوە و قوربانی هەیە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوە لە ماڵێكدا لە شارۆچكەی حاجیاوا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین كەوتەوە، بەهۆی رووداوەكە 3 كەس گیانیان لەدەستدا و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.

تەها محەمەد گوتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: كاتژمێر 5:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە تەقینەوەیەك لە ماڵێك لە گەڕەكی كفرەدۆڵی لە شارۆچكەی حاجیاوا رووی دا، تا ئێستا هۆكار و شێوازی تەقینەوەكە دیار نییە.

راشیگەیاند: ئەو خانووەی تەقینەوەكەی تێدا روویداوە لە تەك بەرگدوورێك بووە، بۆیە قوربانی زۆری لێ كەوتۆتەوە، 3 كەس گیانیان لەدەستداوە و 3 كەسی دیكەش بریندارن.

هەروەها رایگەیاند: ئەوانەی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە دوو منداڵن لەگەڵ ئافرەتێك، ئەو سێ كەشەش كە بریندارن سەرجەمیان ئافرەتن.

گوتەبێژی تەندروستی راپەڕین ناوی ئەو سێ كەسەشی ئاشكرا كرد كە لە رووداوەكە گیانیان لەدەستداوە و بریتین لە: قەدریە مەحموود 51 ساڵ، كەنار سەرباز 12 ساڵ و جیهان هەڤاڵ پێنج ساڵ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.