دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جارێكی دیكە هەڕەشەی وەشاندنی لێدانی بەهێزی لە ئێران کرد، وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کە کرانە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن.
ترەمپ ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ تۆڕی (فۆکس نیوز) لەبارەی ئێرانەوە ڕاگەیاند: بەسەختی و بە توندی لێیان دەدەین.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتی: لێیان دەگەڕێم بەردەوام بن لە قسەکردن، ئێمەش هێرشەکانی خۆمان دەكەینە سەریان.
ترەمپ جەختی کردەوە کە "ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر ئێران وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کە کرانە سەر پێگەكانی ئەمریکا لە ئوردن".
سەبارەت بە عێراقیش، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد کە "هێرشە هاوبەشەکانی شەوی رابردووی ئەمریکا و سعوودییە بۆ سەر عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجام دراون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.