Erbil 31°C چوارشەممە 29 تەمووز 01:06

لە كەرکووک حەوت کەس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر كران

100%

دەستەی دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە پارێزگای کەرکووک، توانیویانە حەوت کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەی گەندەڵی و ساختەکاری دەستگیر بکەن، ئەمەش دوای ئاشکرابوونی سەرەداوی باندێکی ڕێکخراو.

هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە کەرکووک ڕایگەیاند، پڕۆسەكە دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە هێزە ئەمنییەکان پێشتر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردبوو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپ و ژمارەیەکی زۆر کارتی نیشتمانی پێ بووە.

بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتباری یەکەم لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە بە تەنیا کاری نەکردووە و ئەندامی گرووپێکی گەورەترە. هەر لەسەر بنەمای ئەو دانپێدانانە، دەستەی دەستپاکی توانیویەتی حەوت کەسی دیکە لە ناو شاری کەرکووک دەستنیشان بکات و دەستگیریان بکات.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوەش کرد، کە دۆسیەکە لە قۆناغی لێکۆڵینەوەی ورددایە و ناوی چەندین کەسی دیکەش هاتووە کە گومانیان لێ دەکرێت بەشێک بن لەو تۆڕەی کە خەریکی کارە نایاساییەکان بوون.

ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دەستەی دەستپاکی عێراق دێت بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و ساختەکاری لە دامەزراوە حکومییەکاندا، بەتایبەتی لەو دۆسیانەی پەیوەندییان بە بەڵگەنامە فەرمییەکان وەک کارتی نیشتمانییەوە هەیە. چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، وردەکاری زیاتر لەبارەی شێوازی کارکردنی ئەم باندە و پلەی وەزیفیی دەستگیرکراوەکان بڵاوبکرێتەوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.