Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 21:46

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێنج بڕیاری نوێی بۆ دابینکردنی بەنزین دەرکرد

100%

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی، بڕیاری زیادکردنی بەنزینی 750 دیناری و ئاسانکاریکردنی هاوردەکردنی دا، هاوکات داوای زیادکردنی پشکی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەکات.

ڕۆژی سێشەممە 28ـی تەمووز، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: وەزیری سامانە سروشتییەکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نەوت و کانزاکانی وەزارەتی کرد بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بەنرخەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بەنزین.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

1. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە، کە لە ئێستادا تەنها رۆژانە (50) پەنجا هەزار بەرمیل کە دەکاتە (%46.39)ی پشکی هەرێم لە ڕێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم کە دەبێتە (%12.67) و یەکسانە بە رۆژانە (126,700) سەد و بیست و شەش هەزار و حەفت سەد بەرمیل.

2. زیادکردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکوومی 750 دیناری بۆ هەر لیترێک بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

3. چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی ڕۆژانە بۆ جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە ڕووی کوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی ڕۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان.

4. زیادکردنی کاری لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پاراستنی کوالێتی جۆرەکانی بەنزین.

5. پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و مەوادی کیمیاوی بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.